ئاسایشی سلێمانی: پێنج بازرگان و دەڵاڵی زەوی و زارمان دەستگیرکردووە کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرایكرد، "پێنج بازرگان و دەڵاڵیان دەستگیرکردووە کە بە "نایاسایی" مامەڵەیان بە زەوی و زار و موڵکی گشتییەوە کردووە".

ئەمڕۆ هەینی (19/ئاب/2022) بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاشكرای كرد، "دەیان لێپرسراو و فەرمانبەری دامەزراوە کارگێڕییەکان و چەندین کەسیش کە وەک بریکار و دەڵاڵی زەوی و زار مامەڵەی نایاساییان راییکردووە، لەلایەن دادگەوە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە."

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەو كەسانە لەلایەن ھێزەکانمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان رێوشوێنی پێویستی بۆ وەرگیراوە و دەستگیرکردنیان چووەتە واری جێبەجێکردنەوە."

 سەبارەت بەو كەسانەشی دەستگیركراون، ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، "پێنج کەسیان دەستگیرکردووە کە پۆست و دەسەڵاتی خۆیان بۆ کاری "نایاسایی" بەکارهێناوە، لە بەرامبەر "بەرتیل" مامەڵەی خەڵکی دیکەیان تێپەڕاندووە و چەندین دۆسیەی زەوی و زار و موڵکی گشتییان لە دەرەوەی یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان داگیرکردووە؛ ئەو کەسانە "بەکرێگیراوبوون و لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا ئەو کارانەیان ئەنجامداوە."  

لە كۆتایی هەفتەی رابردوو هێزێكی كۆماندۆ بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی چوونە ناو باڵەخانەی شارەوانی سلێمانی، بەگوتەی هێزەكە بۆ پاکتاوکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکرنی ئەو کەسانە بوو، کە رێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلێمانی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین