100 هه‌زار ئێزیدى وڵاتیان جێهێشتووه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ كۆچ و ئاواره‌بوونى به‌رده‌وامى پێكهاته‌ى ئێزیدى ده‌كات و به‌گوێره‌ى یه‌كێك له‌ ئاماره‌كانى ده‌ڵێ، "له‌ كۆى 500 هه‌زار ئێزیدى، 100 هه‌زاریان وڵاتیان جێهێشتووه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/ئاب/2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، به‌هۆى فه‌رامۆشكردن و تیرۆر و تۆقاندن، ئێزیدییه‌كان له‌ كۆچ و ئاواره‌یى به‌رده‌وامن. رۆژنامه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك ئامارى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێكیان پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نوێ بێت ئاماره‌كانى جه‌عفه‌ر سمۆیه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ئێزیدییه‌كانه‌ له‌ پارێزگاى دهۆك.

جه‌عفه‌ر سمۆ ده‌ڵێ، "له‌ كۆى 500 هه‌زار كه‌س 100 هه‌زار ئێزیدى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات رۆیشتوون، ئێستا 80% ئێزدییه‌كان له‌سه‌ر زێدى خۆیان نین و ئاواره‌ن".

راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌یش ده‌كات، ئێستا پارتى كرێكارانى كوردستان فشار بۆ سه‌ر ئێزیدییه‌كان دروست ده‌كات، بۆیه‌ چاكترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ دۆسیه‌ى ئه‌منى شنگال به‌ پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق بدرێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین