سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: پارەى پێويست بۆ مووچەی مانگی ئاب ئامادەیە کوردستانی
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب ئامادەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە رادەگەیێندرێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (22/ئاب/2022)  سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕی (900) ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب ئامادەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە رادەگەیێندرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت جارێکی دیکە گرفتی دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی هەبێت."

لە بە شێكى ترى قسەكانى ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کرد، "ئەگەر لەم رۆژانەدا هەوڵێکی جیددی نەدرێت، مانگی داهاتووش گرفتی مووچە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبێت، چونکە بڕی (35) ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆى پارێزگاکە کە دەبوو بۆ مانگی ئاب خەرج بکرێت، دەرهێنراوە بۆ مووچەی مانگی تەممووز، ئەمەش کێشەی کەمی پارە دروستدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین