رامبۆ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى جیابووه‌وه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

دواى په‌یوه‌ندییه‌كى 30 ساڵى سیلڤسته‌ر ستالۆن "رامبۆ" ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى له‌ جینفیه‌ر فالڤینى هاوسه‌رى جیابووه‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌یش په‌یوه‌ندى به‌ ناكۆكى داراییه‌وه‌ هه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/ئاب/2022 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌كانى دادگا كێشه‌ى دارایى له‌نێوان ستالۆن و فالڤین هه‌یه‌، بۆیه‌ بڕیارى جیابوونه‌وه‌یان داوه‌ و به‌گوێره‌ى لێدوانه‌كانیشیان، هه‌ردوو لا ستایشى یه‌كتر ده‌كه‌ن و ئومێدى ئه‌وه‌یان خواستووه‌، په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان زیاتر بووه‌.

په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌م دووانه‌ بۆ ساڵى 1988 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و جارێكى تریش ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك به‌ تۆمه‌تى "ناپاكى هاوسه‌ری" له‌ یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه‌ و دواتر په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان تا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام بووه‌. خاوه‌نى سێ كچن.

سیلڤسته‌ر ستالۆن یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مریكا ته‌مه‌نى 76 ساڵه‌ و له‌ لایه‌ن بینه‌رانى كورد به‌ "رامبۆ" ده‌ناسرێت، به‌ هۆى ئه‌و زنجیره‌ فیلمه‌ ئاكشنه‌ى كه‌ رۆڵى سه‌ره‌كى تێدا بینیوه‌. جینیفه‌ر فاڵڤین ته‌مه‌نى 54 ساڵه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین