فوئاد حوسێن لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

فوئاد حوسێن، سەرۆکى شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان، سەردانى سلێمانى دەکات و وا بڕیارە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان و قوباد تاڵەبانى بۆ تاوتوێکردنى پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (27/ئاب/2022) فوئاد حوسێن، سەرۆکى شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق ڕایگەیاند، سەردانى سلێمانى دەکات و لەگەڵ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی.

فوئاد حوسێن لە لێدوانێکدا، سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى لەگەڵ سەرۆکى یەکێتى کە وا بڕیارە کاتژمێر شەشى ئێوارە ئەنجام بدرێت، بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، پێشنیازی نوێ هەیە و لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا گفتوگۆى لەسەر دەکرێت.

لە ماوەى ڕابردوو، هەر یەک لە فوئاد حوسێن و بافڵ تاڵەبانى دووجارى تر کۆبوونەتەوە، لە پێناو دیاریکردنى  یەک کاندید بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق و باشترکردنى پەیوەندییەکانى نێوان یەکێتى و پارتى.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین