گوتەبێژى حكومەتى هەرێم: ئەم هەفتەيە خشتەى مووچەى مانگى ئاب راگەيێندرێت کوردستانی
جوتيار عادل، وتەبێژى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "بەم نزيكانە حكومەتى هەرێم خشتەى مووچەى مانگى ئابى فەرمانبەران رادەگەيێنێت."

ئەمڕۆ يەكشەممە (28/ئاب/2022) جوتيار عادل رايگەيان لە لێدوانێكى  حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌نووسیدا رايگەياند: "وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌كه‌ ئەم هەفتەيە خشتەى مووچەى مانگى ئاب ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئومێده‌وارین له‌م هه‌فته‌یه‌دا دەست بە دابه‌شكردنى مووچە بكرێت".

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕی (900) ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب ئامادەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە رادەگەیێندرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت جارێکی دیکە گرفتی دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی هەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین