وەزارەتى دارايى: پێنجشەممە مووچەى مانگى ئاب دابەش دەكرێت کوردستانی
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە يەكىی ئەیلوول دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت، تا (22)ى مانگى ئەيلوول بەردەوام دەبێت"

ئەمڕۆ سێشەممە (30/ئاب/2022) سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “رۆژی پێنجشەممە يەكى ئەیلوول دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.”

سەبارەت بە بڕى پارەى پێويست، ئەو سەرچاوەيە ئاشكراى كرد، "پارەی پێویست بەردەستە بۆ ئەوەی هەموو وەزارەتەکان لەکاتی خۆیاندا مووچە دابەش بکەن".

پێشتريش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕی (900) ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب ئامادەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە رادەگەیێندرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت جارێکی دیکە گرفتی دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی هەبێت.

 ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی پێشتر ئاماژەی بەوە کرد بوو، "ئەگەر هەوڵێکی جیددی نەدرێت، ئەم مانگەش گرفتی مووچە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبێت، چونکە بڕی (35) ملیار دینار لە داهاتی نێوخۆی پارێزگاکە کە دەبوو بۆ مانگی ئاب.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین