دڵشاد شه‌هاب : هه‌ر كاتێك پێویست بكات نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

دڵشاد شه‌هاب راوێژكارى باڵاى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف لێدوانى داوه‌ و ده‌ڵێ، "هه‌ر كاتێك پێویست بكات ئه‌وا سه‌ردانى لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كى ئه‌یلوول/2022 دڵشاد شه‌هاب لێدوانى بۆ كه‌ناڵى رووداو داوه‌ و باس له‌ هه‌وڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق. دڵشاد شه‌هاب ده‌ڵێ، "لە ماوەکانی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی دوو جار پێشنیازی بۆ لایەنەکانی عێراق کردووە کە دەتوانن لە هەولێر وەکو پایتەختی دووەم کۆببنەوە و کێشەکانیان چارەسەر بکەن".

دڵشاد شه‌هاب له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى دەشڵێ، "هەر کاتێک پێویست بکات، نێچیرڤان بارزانی سەردانی لایەنە عێراقییەکان دەکات". دوێنێ میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه‌، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى به‌غدا و نه‌جه‌ف ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌رى سه‌رۆك بارزانى به‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بدات. 

به‌ڵام هیچ لایه‌نێكى فه‌رمى پشتڕاستى زانیارییه‌كانى نه‌كردووه‌ته‌وه‌
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین