ساریە سه‌واس: داواى لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌م رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

هونه‌رمه‌ندى به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك سوورى ساریه‌ سه‌واس داواى لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى ده‌كات چونكه‌ به‌هۆى نه‌خۆشى دایكى ناتوانێ ئاهه‌نگییان بۆ بكات.

ساریه‌ سه‌واس شه‌وى رابردوو 31/ئاب/2022 له‌ په‌یجى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا داواى لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى ده‌كات، چونكه‌ گوایه‌ ئاهه‌نگێكى له‌ هه‌ولێر هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌ هۆى نه‌خۆشى دایكى ناتوانێ ئاهه‌نگه‌كه‌ بگێڕێ. داوایش ده‌كات خه‌ڵك نزا بۆ دایكى بكه‌ن.

ئه‌مڕۆیش ساریه‌ سه‌واس وێنه‌یه‌كى خۆى و دایكى داناوه‌ كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت دایكى له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ و هه‌ناسه‌ى ده‌ستكردى بۆ دانراوه‌. ساریه‌ سه‌واس هونه‌رمه‌ندێكى به‌ناوبانگى سووریایه‌، له‌ ساڵى 1981 له‌ شارى حمس له‌دایكبووه‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین