بە هۆى تەقینەوەى مین باوکێک بریندار دەبێ و کوڕەکەشى گیان لەدەست دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى تەقینەوەى مینێک لە قەزاى کەلار، باوکێک بە سەختى بریندار دەبێت و کوڕێکیشى بە هۆى سەختى برینەکەى دواى چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

ئەمڕۆ هەینى (دووى/ئەیلوول/2022) عه‌لی جه‌مال، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگەیاند، لە کاتى کۆکردنەوەى کۆنە ئاسن، مینێک بە باوک و کوڕێکدا تەقیوەتەوە، هەر زوو ڕەوانەى نەخۆشخانەى شەهید هەژار لە کەلار کراون.

عەلى جەمال زیاتر ڕوونیکردەوە و دەڵێت، بە هۆى سەختى برینى یەکێکیان، یەکێک لە بریندارەکان ئێوارەى ئەمڕۆ بەناوی عه‌لی تاریق حوسێن، لەدایکبووی (2006) گیانی لەدەستدا.

هەردوو بریندارەکە باوک و کوڕن، لە ئێستادا بە هۆى سەختى برینەکەى باوکەکە ڕەوانەى یەکێک لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى کراوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین