گوڵفرۆشێک: لە کوردستان زیاتر لە هەزار جۆر گوڵ دەفرۆشرێت رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

خاوەنى نەمامگەیەک لە هەولێر، کە زیاتر گوڵى سروشتى دەفرۆشێت ڕایدەگەیێنێت، "لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە هەزار جۆر گوڵ دەفرۆشرێت، ئەو گوڵانەى لە تورکیا هاوردەدەکرێ نرخیان دەگاتە چوار هەزار دینار، بەڵام نرخى گوڵى هۆڵەندى دەگاتە (100) هەزار دیناریش."

محەمەد بابە شێخ، کە لە نەمامگەکەیدا سەدان جۆر گوڵى داناوە بۆ فرۆشتن، بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "نزیکەی دوو سێ ساڵە خەڵکێکی زۆر داخوازی لەسەر گوڵ هەیە و ئێمەش بەرنامەیان دەدەینی تا ئەو گوڵەی دەیکڕێت دەیباتەوە ماڵەوە تێک نەچێت. ئەوەی زیاتر داوای گوڵ دەکات ئەوانەن کە باخ و باخچەیان هەیە، یاخود پڕۆژەی گەورەیان هەیە، وە ئەم ساڵ و ساڵى رابردوو داواکاری لەسەر گوڵ و دارەکان زۆر بووە."

نەمامگەکانى هەرێمى کوردستان، جگە لەوەى ساڵانە گوڵ لە وڵاتان هاوردە دەکەن، هەروەک محەمەد بابە شێخ دەڵێت، "گوڵی وەرزی کەمە، بەڵام ئێمە بەهاران خۆمان گوڵ بەرهەم دەهێنین، بەڵام ئەوانەی کە لەدەرەوە بۆمان دێت هەمووی چوار وەرزیە، بەڵام چەند جۆرێک هەیە ئێمە خۆمان بەرهەمی دەهێنین، لەگەڵ کەشوهەوای عێراق و کوردستان دەگونجێت، ئێمە دەرمان بۆ گوڵەکان بەکار دەهێنین، بۆیە پایز و بەهار ئێمە زیاتر لەسەر بەرهەم هێنانی گوڵ کار دەکەین."

سەبارەت بەو جۆرە گوڵەى خواستنى زۆرى لەسەرە، ئەو کوڵفرۆشە ئاماژەە بەوەدەکات، "خەڵک زیاتر داوای گوڵی رۆز دەکەن، هۆڵەندییە و قەزەمە، پێیدەگوترێ (بی بی رۆز)، بۆ ژوورەوەش زامبیا، پێستی نەمر، کوبرا لەگەڵ مەتاتە. لە بۆنەکانیشدا زیاتر گاردنیایە، ئەویش لەگەڵ کەشو هەوای ئێمە ناگونجێت و دەبێت سێبەر بێت."

محەمەد بابە شێخ لەسەر جۆرى ئەو گوڵ و دارانەى لەگەڵ کەشوهەواى کوردستان دەگونجێن گووتیشى، "گوى زینە و هەندێک لە مەتاتەکان، هەموویان بەرگەی کەشو هەوای کوردستان دەگرن، چونکە خۆمان دەیهێنین، ئەگەر بزانین بەرگە ناگرێت ئێمە نایهێنین بۆ فرۆشتن جارێکی تر، لە تورکی و لە هۆڵەندییەکە، بەڵام هەندێکیان داری جوانییە یاخود داری بەرە ئەوانە هەمووی لە ئیتاڵیا دەیانهێنین."

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین