بریکارى وەزارەتى پەروەردە: خوێندنى ئەمساڵ نافەوتێت کوردستانی

نوچەنێت:

بریکارى وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتى پەروەردە نایەوێت خوێندنى ئەمساڵ لە کوردستان، تەنها خوێندکار دەربچووندرێت،بەڵکو دەیانەوێت لەگەڵ هەبوونى ئەو گرفتانەى کۆرۆنا دروستیکردووە، فێرکردنیش هەبێت.

د. سەیوان عەلى بریکارى وەزارەتى پەروەردە بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، جارێ نازانین ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کوردستان زیاتر گەشە دەکات یاخود نەء، بەڵام له‌پلانماندایه‌ هه‌تا ئێستاش ساڵی خوێندن نه‌فه‌وتێت و ده‌وام بكرێت ئیتر بارودۆخه‌كه‌ش چۆن ده‌بێت ئێمه‌ نازانیین.

دەربارەى دەوامى خوێندنى پۆلى دوانزدەکان، بریکارى وەزارەتى پەروەردە دەشڵێت، تا ئێستا هیچ پلانێك نییه‌ بۆ ڕاگرتنی خوێندن له‌پۆلی دوانزه‌كاندا، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پلانمان داناوه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ خوێندنه‌كانیان له‌كه‌یدا ئه‌زمونه‌كانیان ده‌ست پێده‌كات و له‌كه‌یدا ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ بۆ وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی خولی یه‌كه‌م و خولی دووه‌میش به‌ته‌واوه‌تی هه‌تا مانگی نۆی ئه‌مساڵ پلان دانراوه‌ بۆ پۆلی دوانزه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌كرێت.

ئەوەشى خستەڕوو، هەموو پلانێک لە وەزارەتى پەروەردە دانراوە تا تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی وه‌زاری  خولی یه‌كه‌م و دووه‌میش بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین