هاتووچۆى هەولێر لەسەر ئەو ماتۆرسکیلانەى ئەمڕۆ لەلایەن گەنجێکەوە سوتێندران روونکردنەوە دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر، لەسەر ئەو گەنجەى ئەمڕۆ چەند ماتۆڕسکیلێکى سوتاند روونكردنەوەیەکى بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "کەسەکە لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستگیر کرا وە درایە پۆلیس."

ئەمڕۆ یەکشەممە (11/ئەیلوول/2022) بەڕێوەبەرابەتیى هاتووچۆى هەولێر لە لە روونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ بەیانی لەسەر شەقامی 40 مەتری، کاتێک مەفرەزەکانی هاتووچۆی هەولێر خەریکی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان بوون لەدەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلی نایاسایی، خاوەنی یەکێک لەماتۆرسکیلەکان هەلی قۆستەوە و خۆی گەیاندە ناوماتۆرسکیلەکان و ئاگری لەدووماتۆرسکیل بەردا، کەسەکە لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستگیر کرا و درایە پۆلیس بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی لەگەڵی بگیرێتەبەر."

هاتووچۆى هەولێر زیاتر روونیدەکاوە و دەڵێت، "لێرەوە بۆهەمووانی ڕووندەکەینەوە کەوا ئێمە وەکو هاتووچۆ کێشەمان لەگەڵ بوونی ماتۆرسکیل نییە، وەماتۆرسکیل هۆیەکی گواستنەوەیە هاوشێوەی هۆیەکانی تری گواستنەوە، بەڵام کێشەمان لەگەڵ بوونە نایاساییەکەیانە کەسەرجەمیان بێ تابلۆن و تۆمارناکرێن ،چونکە بەشێوەی نایاسایی هاتونەتە هەرێمی کوردستان."

هەروەک ئەوەش هاتووە، "داوا لەهاووڵاتیان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لەکڕین و بەکارهێنانی ئەمجۆرە ماتۆرسکیلانە، هەروەها داوایان لێدەکەین لەکاتی لێخوڕینی ماتۆرسکیلی یاسایی و تۆمارکراویش، دەبێت مۆڵەتی لێخوڕینی تایبەت بەماتۆرسکیلیان هەبێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین