پۆلیسى سلێمانى کەسێک بە تۆمەتى تەقەکردن لە هاووڵاتییەک دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى رایدەگەیێنێت، کەسێکیان دەستگیرکردووە لە سلێمانى، کە پێشتر لە کەلار تەقەى لە هاووڵاتییەک کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (12/ئەیلوول/2022) پۆلیسى سلێمانى لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەلارەوە گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە تۆمەتبارێك لەقەزای كەلار تەقەی لەهاوڵاتییەك كردووەو هەڵاتووە ، گومانیان دەكرد بەرەو شاری سلێمانی هاتبێت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی ڕاسپارد بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار."

راگەیێندراوەکەى ئاماژە بەوەدەکات، "سەرەنجام توانرا تۆمەتباری هەڵاتوو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتبار بووە."

هەروەها ئەوەش هاتووە، "لەئێستادا تۆمەتبار (د، ق، أ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406/31 ڕاگیراوەو تۆمەتبارە بە تەقەكردن لە هاوڵاتییەك لە قەزای كەلار، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان تۆمەتبار ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی كەلار دەكرێتەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین