پارتى و یەکێتى لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن نزیکدەبنەوە لە ڕێککەوتن کوردستانی

نوچەنێت:

جەعفەر ئێمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەى ڕێککەوتنى پارتى و یەکێتى لەسەر هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن ڕایدەگەیێنێت، هەوڵەکان بەردەوامن و دوێنێش کۆبوونەوەیەک لەوبارەیەوە لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئەنجام دراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/ئەیلوول/2022) جەعفەر ئێمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە مانگى (10)ـى ئەمساڵ ناتوانرێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئەمە لەبەرئەوە نییە کە کاری بۆ نەکراوە، سەرۆکایەتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە خەمخۆرییەکی زۆرەوە هەوڵیان دا هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بۆ ئەوەى کۆمیسیۆن نەکەوێتە گرفتێکەوە کە ببێتە رێگر لەبەردەم هەڵبژاردن.

بە بۆچوونى جەعفەر ئێمینکی، ئەگەر هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرایە و ئەم خولەى پەرلەمان درێژنەکراباوە، دەبووە دەستپێکێکی باشتر بۆ حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە هەوڵەکانى ڕێککەوتنى پارتى و یەکێتى لەسەر پرسى هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن گووتیشى، ئێستاش هەوڵەکان، بۆ ئەو مەبەستەش دوێنێ کۆبوونەوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە، گرفتی بازنەکانی هەڵبژاردن لەنێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش بەرەو چارەسەر دەچێت.

 ئەو ئەندامەى مەکتەبى سیاسیى پارتى ئاشکراى دەکات، تا ئێستا بە تەواوى پارتى و یەکێتى یەکلایی نەبوونەتەوە لەسەر شێوازى فرەبازنەیى، تەنانەت یەکێتییش مۆدێلێکی تەواوی لەسەر فرەبازنەیی پێشکێش نەکردووە، ئەو تیمە نێودەوڵەتییانەی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم پرسە کاریان دەکرد، بەرچاوڕوونیی باشیان بە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان پێشکەشکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین