دیارى قه‌ره‌داغى به‌رهه‌مێكى نوێ تۆمار ده‌كات رەنگاورەنگ

دیارى چوچانى- تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

لە چەند ڕۆژی رابردوو ھونەرمەند دیاری قەرەداغی لەگرتە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتووە لە ستۆدیۆیەک سەرقاڵی تۆمارکردنی بەرھەمێکی نوێیە، له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت دیارى قه‌ره‌داغى ده‌ڵێ، “ئه‌و به‌رهه‌مه‌ بە ناوی (لێرە وایە) بڵاوده‌كرێته‌وه‌”.

ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 18/ئه‌یلوول/2022 ھونەرمەند دیاری قەرەداغی لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت باسى لەوە كرد سەرقاڵی تۆمارکردنی بەرھەمێکی نوێیە لە تێکستی شاعیری لاو مازیار فایەقە، ئاوازى گۆرانییه‌كه‌یش له‌ دانانى خۆیه‌تى. قەرەداغی راشیگەیاند، کاری ئەرێنج میوزیک و تۆمارکردن لەلایەن هونەرمەند بڵند قەرەداغی كراوه‌.

لەکۆتایی لێدوانەکەیشی دیاری قەرەداغی گوتی، "بە نیازین کارى ڤیدیۆیی بۆ ئەنجام بدەین لە ئایندەیەکی نزیکدا"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین