پەروەردەى سلێمانى چەند بڕیارێک بۆ قوتابیانى پۆلى 12 دەردەکات کوردستانی
دواى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیییەکانى بەشێک لە قوتابیانى پۆلى دوازدە لە سلێمانى، پەروەردەى سلێمانى چەند بڕیارێک دەردەکات و بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانیش دەڵێت، بڕیارمانداوە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم تۆزێک دوابخەین بۆ ئەوەی مەنهەج باشتر بخوێنرێت.

جێگەى وەبیرهێناوەیە، دوێنێ دژى چەند بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە بەشێک لە قوتابیانی پۆلی (12) لەسلێمانی گردبونەوە و داوایانکرد ماوەی پێداچونەوەی وانەکان زیادبکرێت و وانەکان کورت بکرێنەوە بۆ تاقیکردنەوە، هەروەها داوا دەکەن وانەکانی وەرزی دوەمی خوێندن کەمبکرێنەوە.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانی بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، پێشتر تاقیکردنەوەکان ڕۆژ نا ڕۆژێک بوو، ئێستا کردوومانە بە هەفتەی دوو تاقیکردنەوە، واتە لە (25)ی مانگ کە خوولی یەکەم دەستپێدەکات بۆ (22)ی مانگی هەشت تەواو دەبێت، لە کاتێکدا پێشتر (12)ی مانگی هەشت تەواودەبوو. 

بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى دەشڵێت، بڕیارمان دا دوای تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم، لیژنەیەکی پسپۆڕ درووستبکەین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، سەرپەرشتیاران و مامۆستانی بەڕێز، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان، لە سەرەتای وەرزی دووەم لەسەر ئەو بابەتانەی کە داخڵ نین بۆ خوێندکار بڕیار دەدەین و مامۆستایان و خوێندکاران ئاگادار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین