سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ نووسینەوەی دەستوور دووپات دەکاتەوە کوردستانی
بارەگاى بارزانى لە راگەيێندراوێكدا بڵاوى كردەوە، سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە ، كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسى نووسينەوەى دەستوورى هەرێمى كوردستان بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە (21/ئەیلوول/ 2022) سەرۆك بارزانى لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد، لەو كۆبوونەوە باس لە گفتوگۆكردن لەسەر پێويستى زەمينەسازى و دروستكردنى هاوئاهەنگى يەكدەنگى نێوان لايەنە سياسييەكان  و پێكهاتە كۆمەڵاتيەكانى هەرێمى كوردستان بۆ نووسينەوەى دەستوور كرا.

 لە بەشێكى ترى ئەو راگەێندراوە هاتووە، "سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان راگەیاند لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لە رابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە." لە خولى رابردووى پەرلەمانى كوردستانيش ليژنەى نووسينەوەى دەستوورى هەرێمى كوردستان دەستبەكار بوو، بەڵام دواتر بەهۆى ناكۆكييە سياسييەكانى ناوخۆى هەرێمى كوردستان كارى ئەو ليژنەيە وەستا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین