بایى سێ دەفتەر دۆلار مۆبایل لە دووکانێکى شەقامى مەولەوى دەدزرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە دووکانێکى فرۆشتنى مۆبایل لە پارێزگاى سلێمانى (60) مۆبایل دەدزرێت، کە نرخەکانى بە (30) هەزار دۆلار دەخەملێندرێ.

ئەمڕۆ دووشەممە (26/ئەیلوول/2022) خاوەنى دووکانێکى فرۆشتنى مۆبایل لە سلێمانى ڕایگەیاند، شەوى ڕابردوو (60) مۆبایل لە دووکانەکەى دزراوە و سێ قوفڵى دووکانە بڕدراوە.

هاوکات سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە  بۆ دۆزینەوەى تۆمەتبارەکە، سەرەداوێکمان دەستکەوتووە.

ئەم دووکانى مۆبایلە دەکەوێتە شەقامى مەولەوى، ئەو کەسەى دزیەکەى ئەنجامداوە، بە مەقەسى کەتەر قوفلى دووکانەکەى بڕیوە. بەپێى زانیارییەکان پۆلیسى سلێمانى بەڵگەى ڤیدیۆیى لەسەر تاوانەکە دەستکەوتووە و خەریکى بەدواگەڕانى تاوانبارەکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین