پێشمەرگەیەک گیان لەدەست دەدات و یەکێکى تریش بریندار دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، گیان لەدەستدانى پێشمەرگەیەک و برینداربوونى یەکێکى تر لە کاتى ئەرکدا ڕادەگەیێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (27/ئەیلوول/2022) وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا و پێشمەرگەیەکیش بریندار بوو."

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە 26ی ئەیلولی 2022، کاتژمێر 10 بەیانی لەکاتی گەڕانەوەیاندا لە هەولێرەوە، دوو پێشمەرگەی فەوجی سێی لیوای 19ی پیادە، لە نزیک گوندی سوسێ تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، بەداخەوە یەکێک لەو دوو پیشمەرگەیە (ن .ع حسین محمود پیرۆت) گیانی لەدەست دا، هەروەها (بەشدار رەسوڵ شێخە) بریندار بوو، لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، هەردوو پێشمەرگەكه‌، "بەئەرکێکی سەربازی فەوجەکەیان چوونەتە نوسینگەی لیوای 19ی پیادە، لەڕێگادا لەکاتی گەڕانەوەیاندا، تووشی روداوی هاتووچۆ بوون."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین