فەرهاد زیرەک لە هەولێر یەکەم کۆنسێرتى هونەرى ئەنجام دەدات رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

هونەرمەندى ناسراوى شارى هەولێر، هەروەک پێشتر بەڵێنى بە پارێزگارى هەولێردا بوو، لە ناوەڕۆکى مانگى داهاتوو یەکەمین و دواهەمین کۆنسێرتى هونەرى خۆى ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە (27/ئەیلوول/2022) بەپێى هەواڵێکى کوردستان 24، ڕۆژى (13) تشرینى یەکەم (2022) لەناو پارکى شاندەر، کۆنسێرتێکى هونەرى بۆ فەرهاد زیرەک، لەلایەن پارێزگاى هەولێرەوە ڕێکدەخرێت.

بەپێى زانیارییەکان، کۆنسێرتەکەى هونەرمەند فەرهاد زیرەک، لەسەر ئەرکى ئومێد خۆشناو پارێزگاى هەولێر ئەنجام دەدرێت.

هونەرمەند فەرهاد زیرەک، بەوە ناسراوە زۆر بەکەمى دەردەکەوێت و تاوەکو ئێستا هیچ دیمانەیەکى ئەنجام نەداوە، بەڵام سەرەتاى مانگى ئابى ئەمساڵ، هەروەک لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت و بەڵێن بە پارێزگاى هەولێر دەدات وەک دواین کارى هونەرى خۆى، یەکەم کۆنسێرتى هونەرى لە هەولێر ئەنجام بدات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین