كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان: هۆكارى سه‌ره‌كى هێرشه‌كه‌ى ئێران خۆپیشاندانه‌كه‌یه‌ کوردستانی

چنار خۆشناو -تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

دوو به‌رپرسى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان له‌ لێدوانه‌كانیان بۆ نوچه‌نێت دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌مڕۆ سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاى حزبه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ئه‌نجامى ده‌دات، په‌یوه‌ندى به‌ خۆپیشاندانه‌كانى جه‌ماوه‌رى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28/ ئه‌یلوول/ 2022 هه‌ر یه‌كه‌ لە سادق زه‌ندى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و عه‌تا ناسر سه‌قزى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشان له‌ سلێمانى له‌ دوو لێدوانى جیاواز بۆ نوچه‌نێت دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ هۆكارى هێرشه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌و خۆپیشاندانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.

سادق زه‌ندى له‌ لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "هۆکارەکە دیارە ئێمە زۆر دەمێکە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو هەڕەشانە دەکات بەڵام لەو کات و ساتە خۆپیشاندانەکانی ئێران هۆیەکە کە لە کوردستان و سەقز و شارەکانی کوردستانەوە دەستی پێکردووە، هۆکاری ئەو خۆپیشاندانانە بە کوردستان دەبینێ بۆ تۆڵەکردنەوە شەڕی خۆی لەگەڵ کورد ئەمەی کردووە".

عه‌تا سه‌قزى له‌ لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت هاوڕا بوو له‌گه‌ڵ سادق زه‌ندى و گوتى، "هۆكار خۆپیشاندانه‌كانه‌ كه‌ لە ماوەی رابردوو لە رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ دژی کۆماری ئیسلام به‌ڕێوه‌چوون، کۆماری ئیسلامی بە رەسمی رایگەیاند دەستی حزبەکانی رۆژهەڵاتی تێدایە، چەندین جار هەڕەشەی کردووە کە تۆڵە دەستێنێتەوە، دیاره‌ کە ئەو کارە دەکات و زۆر بە جۆرێک لە جۆرەکان دەیەوێت سەرنجی رای گشتی جیهانی بەلای خۆی رابکێشێ، دووری بخاتەوە لەو سەرکوتییەی کە خەڵک رۆژانە لەسەرجادەکان رووبەروویان دەبنەوە".

ئەمڕۆ کاتژمێر (10)ـى بەیانى، سوپاى پاسدارانى ئێران بە درۆن بنکە و بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستانى لە کۆیە و پردى و زڕگوێز بۆردومان کرد، کە بە هۆیەوە (41) کەس بوونە قوربانى، (32) بریندار و (9) کەس گیانیان لەدەستدا، هەر یەک لە بارەگاکانى ئەو حیزبانە ئەمڕۆ سێجار بۆردومان کراون. بۆردومان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین