ئاسایشى سلێمانى: بکوژانى (ناگەهان کمال ئاکارسێڵ) دەستگیرکران
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى/تشرینى یەکەم/2022) ئاسایشى سلێمانى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە لە بارەى کوشتنى ناگەهان کمال ئاکارسێڵ و تێیدا هاتووە، "پاش بەدواداچوونی وورد لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە توانرا تۆمەتبارانی ئەم کردەوەیه دەستگیر بکەین."
دەقى ڕاگەیێندراوەکەى ئاسایشى سلێمانى:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ( ٢٠٢٢/١٠/٤) ئاگادارکراین لە ڕووداوێکی كوشتنی ژنێک بەناوی (ناگەهان کمال ئاکارسێڵ) لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و پاش بەدواداچوونی وورد لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا لە ژێر ڕێنمایی بەڕێز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە توانرا تۆمەتبارانی ئەم کردەوەیه دەستگیر بکەین و لە ئیستا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هاوڵاتیانی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەر دەکەین کە هاوکارمان بوون لە دەست خستنی زانیاری لەسەر تۆمەتباران .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
٢٠٢٢/١٠/٤
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment