جنین پلاسخارت: من ناتوانم هێرشه‌كانى توركیا و ئێران بوه‌ستێنم کوردستانی

نوچه‌نێت

جنین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ دیدارى مێرى پێشكه‌شى كرد، ئاشكراى كرد به‌ حزبه‌كانى كوردستانى راگه‌یاندووه‌، ئه‌و له‌ تواناى نییه‌ رێگریى له‌ هێرشه‌كانى توركیا و ئێران بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان بكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یه‌كى تشرینى دووه‌م/2022 پلاسخارت له‌ دیدارى حه‌وته‌مى مێرى به‌شداربوو كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌ وته‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانى توركیا و ئێران بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان گوتى، "به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌ك گفتوگۆم له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانى كورد كردووه‌، ئه‌وان داوایان لێكردووم، چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ له‌ تواناى من نییه‌، ئه‌وه‌ى له‌ تواناى من بێت ئه‌وه‌یه‌ پاڵپشتى ئه‌وان بكه‌م تا به‌هێز بن".

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت پلاسخارت گوتى، "ناكرێت ناوچه‌یه‌كى دژه‌فڕين له‌ دژى ئه‌وان دابنێین، به‌ڵكو ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق رووبه‌ڕووى ئه‌م ئاسته‌نگه‌ ببنه‌وه‌".

له‌ ماوه‌ى رابردوودا ده‌یان جار هێزه‌كانى توركیا و ئێران پێشێلى سه‌روه‌ریى خاكى هه‌رێمى كوردستان و عێراقییان كردووه‌، زیانى گیانیان به‌ خه‌ڵكى كوردستان گه‌یاندووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین