د. خەولە هەمزە: هاوسەرگیریى مسیار ڕێژەى تەڵاق لە کۆمەڵگەى کوردى زیاتر دەکات
هەڵگورد مەسعود: تایبەت بە نوچەنێت
د. خەولە هەمزە، مامۆستاى لە کۆلێژى پۆلۆتەکنینکى هەولێر، سەبارەت بە ئەنجامدانى هاوسەرگیرى میسار، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕى پێیوایە، ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە بۆ کۆمەڵگاى کوردى گونجاو نییە و ڕێژەى تەڵاقدان بەرزدەکاتەوە.
لە دیمانەیەکدا د. خەولە هەمزە، کە ماستەرەکەى لەسەر (مافە ناداراییەکانى هاوسەران لە گرێبەستى هاوسەرى بەپێى یاسا و شەریعەت)تە، پێیوایە لەگەڵ ئەوەى یاساى بارى کەسێتیى لە هەرێمى کوردستان هەندێ کەموکوڕى هەیە، بەڵام بە تەواوەتى لەگەڵ شەریعەتى ئیسلامى گونجاوە و "(98%)ـى ئەو یاسایە لە شەریعەتى ئیسلامی وەرگیراوە."
سەبارەت بە کەمى ڕ‌ۆشنبیرى یاسایی ئافرەتان لە دواى جیابوونەوەیان، کە دکتۆرەکەشى لەسەر (بەرپرسیاریێتى شارستانى لەسەرپێشکردنى پابەندە داراییەکان لە گرێبەستى هاوسەرگیرى و جیابوونەوەیان) بەپێى یاسا و شەریعەتى ئیسلامى، دەڵێت، "کۆمەڵگەى ئێمە هێشتا بەو کولتوورە ئاشنا نەبووە، کە کێشەکانى لە دادگا یەکلایی بکەنەوە."
دەقى دیمانەى دکتۆرە خەولە هەمزە، مامۆستاى زانکۆ و شارەزاى یاسایی لەگەڵ ماڵپەڕى نوچەنێت:
نوچەنێت: جگە لەو هاوسەرگیرییەى لەلاى مامۆستایانى ئایینى و دادگاکان گرێبەستى هاوسەرگیرییەکە ئەنجام دەدرێت، چەند جۆر هاوسەرگیرى دیکە هەیە و لەڕووى ئایینى و یاساییەوە ڕێگەپێدراوە؟
د. خەولە هەمزە: بێجگه له‌و هاوسه‌رگیرییه هیچ هاوسه‌رگیریكی تر رێگپێددراو نیییه له ڕووی یاساوه، كه ده‌بێ سیفه‌تی به‌رده‌وامی و پێكه‌وه ژیانی هه‌بێ و گشت ڕایه‌ڵ ومه‌رجه‌كانی گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیریی دروستى تێدا بێ له ڕووى شه‌رعیه‌وه، لەڕووى یاساییەوە به‌پێى بڕگه (1) له به‌ندی(3) یاساى بارى کەسێتی، هاوسه‌رگیری گرێبه‌ستێكی ئارەزوومه‌ندانه‌یه له نێوان پیاو وژن به‌و هۆیه‌وه هه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى تر حه‌ڵاڵ ده‌بێت، به پێی شه‌رع مه‌به‌ست لێی پێكهێنانی خێزانه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستى وبه‌زه‌یی وبه‌رپرسیاریێتی هاوبه‌ش.
نوچەنێت: هاوسەرگیریى مسیار ماوەیەکە لە نێوان ژمارەیەک پیاوان و ئافرەت لە هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێت، ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە چەندە بە گونجاو دەزانن بۆ کۆمەڵگەى کوردى، میسار دەتوانێ چ کێشەیەک چارەسەر بکات؟
د. خەولە هەمزە: ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه گشت ڕایه‌ڵ و مه‌رجه‌یكى شه‌رعی تێدایه، به‌ڵام ئافره‌ت له هاوسه‌رگیریی مسیار له هه‌موو مافێكی خۆی خۆش ده‌بێت له بژێوى و ماڵی شه‌رعی، به بیروڕای من ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى ده‌قه‌كانی یاسای باری كه‌سێیتیە، كه ده‌بێت مێرد ئه‌و مافانه بۆ ژن دابین بكات، ئه‌وه بێجگه له هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ى ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه دروستی ده‌كات، كه ده‌بێته هۆى زیاد بوونى ڕێژه‌ى ته‌ڵاق له كۆمه‌ڵگادا، به تایبه‌ت كێشه بۆ ئافره‌ته‌كه دروست ده‌بێ.
نوچەنێت: پێتوانییە تا ئێستا بەشێک لە ئافرەتان ڕۆشنبیرییەکى ئەوتۆى یاساییان نییە، بۆ نموونە ئافرەتێک جیادەبێتەوە، هێشتا بە تەواو مافەکانى خۆى وەرنەگرتووە، مێردى پێشووى دەچێت ئافرەتێکى دیکە دەخوازێت، بەڵام نازانێ ئەگەر سکاڵاى لەسەر تۆمار بکات دەتوانێ جگە لە وەرگرتنى بژێوى و مافەکانى، لە دادگا لەسەر ئەنجامدانى پڕۆسەى هاوسەرگیرى دووەمیش سکاڵاى لەسەر تۆمار بکات؟
د. خه‌وله شێخانی: كۆمه‌ڵگای ئێمه هێشتا بەو کولتووره ئاشنا نه‌بووه، كه كێشه‌كانی له دادگا یه‌كلایی بكاته‌وه، د‌واتریش كێشه‌كان له دادگا كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه بۆیه زیاتر به سوڵحی عه‌شائیری چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ى ژن له كۆمه‌ڵگای ئێمه وا فێركراوه له‌به‌ر شه‌رم و عه‌یبه نه‌توانێ داوای مافه‌كانی خۆی بكات له دادگا.
نوچەنێت: بەشێک لەو ئەکادیمى و شارەزایانەى بوارى یاسایى و ئایینى لە میدیاکان دەردەکەون و بانگهێشت دەکرێن، زۆربەیان پیاون، خۆ ژمارەیەکى زۆرى ئافرەتانیش بەتایبەت لە بوارى هاوسەرگیرى و یاساکانى بارى کەسیێتى ماستەر و دکتۆرایان هەیە، بەڵام بەو شێوەیە دەرناکەون؟
د. خه‌وله شێخانی: به بڕوای من ئه‌و پرسیاره یه‌كه‌مجار ده‌بێ له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بكرێ، د‌واتریش وا عورفه كه پیاوان تا ئیستا له‌و بابه‌تانه قسه‌یان كردووه و ئافره‌تانی زۆریش هه‌ن له‌م باباته نووسین و توێژینه‌وه‌یان هه‌یه، به‌ڵام كه‌متر ده‌رفه‌تیان بۆ ڕووخساوه باس له‌م بابه‌تانه بكه‌ن.
نوچەنێت: وەک مامۆستایەکى زانکۆ و شارەزا لەبوارى یاسا، چۆن دەڕوانییە یاسای باری كەسێتی هەرێمی كوردستان؟
د. خەولە هەمزە: ده‌توانم بڵیم تا ڕاده‌یه‌ك بەشێک لە ماددە و بڕگەکانى یاسای بارى کەسێتى، ئامانجی بابه‌ته كه‌سییه‌كان ده‌پێكی، به‌س زۆر ده‌قه‌یشی له‌گه‌ڵ واقعی كۆمه‌ڵگای ئیمه ناگونجێ، پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه.
نوچەنێت: تا چەند پێتوایە یاساى بارى کەسیێتى هاوسەنگی لەنێوان پرەنسیپە ئایینییەكان و كۆمەڵگەی نوێ پاراستووە؟
د. خەولە هەمزە: به ڕاستی (98%) یاسای باری كه‌سی ئه‌حكامه‌كانی له شه‌رعیه‌ى ئیسلامی وه‌رگیراوه، ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگای ئێمه موسڵمانه كه ده‌قێك پێچه‌وانه‌ى پڕنسیپی شه‌ریعه‌ى ئیسلامى بێت پشت گوێى ده‌خات، ئه‌وه‌ى پێ باشتره كه له شه‌رع هاتووه به تایبه‌تی له ده‌قه ڕه‌هاكان، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ده‌قه بیڕوڕا له‌سه‌ر جیاوهازه‌كان (المسائل الخلافیه) ده‌تواندرێ ئه‌و بیروڕایانه هه‌ڵبژێردرێ كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگا و مرۆڤه‌كان ده‌نگونجێ.
نوچەنێت: ساڵانە ئاماری مەترسیدار لەسەر رێژەی تەڵاق بڵاودەكرێتەوە، جۆرەكانی تری هاوسەرگیری تاچەند كاریگەریان لەسەر زیادبوونی رێژەی تەڵاق هەیە؟
د. خەولە هەمزە: به بڕوای من ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ره‌كه‌ى ئه‌وه‌نده‌ى كۆمه‌ڵاتی و جۆری په‌روەردەى كۆمه‌ڵگا و باش به كارهێنانی تەکنەلۆژیا، كاریگه‌رى له‌سه‌ری هه‌یه، ئه‌وه‌نده ده‌قه یاساییه‌كان لەسەر ئەو کێشەیە كاریگه‌ریان نییه، بۆیه چاره‌سه‌ر، تەنها گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ په‌رورده‌ى دروست و رۆشنبیری خێزانی، سه‌باره‌ت به به‌رپرسیاێتی هاوسه‌رگیری و تێگه‌یشتن له فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌رگیری كردن، باش به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیایێتی دایك وباوكایه‌تی وخولی ڕۆشنبیری بۆ پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى و خۆ شاره‌زاكردن له مانای هاوسه‌ریه‌تى له ڕووى ئاینی و كۆمه‌ڵاتیه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment