بۆ دوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ دوو هه‌فته‌ ده‌رفه‌ت به‌ پارتى و یه‌كێتى دەدرێت کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌رپرسێكى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ئاشكراى ده‌كات، بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى پۆستى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ و ئاواده‌نكردنه‌وه‌ دوو هه‌فته‌ ده‌رفه‌ت به‌ پارتى و یه‌كێتى دراوه‌، ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌ون ئه‌وا محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى حكومه‌ت خۆى كاندیده‌كان پێشكه‌شى په‌رله‌مان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ دواكه‌وتنى رێككه‌وتنى پارتى و یه‌كێتى ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و دوو پۆسته‌ى كه‌ تا ئێستا به‌ به‌تاڵى ماونه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش پۆستى وه‌زیریى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ و ئاواده‌نكردنه‌وه‌ن.

محه‌مه‌د سه‌یهود سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانى ده‌رفه‌تى دوو هه‌فته‌ى به‌ پارتى و یه‌كێتى داوه‌، تا له‌سه‌ر ئه‌م دوو پۆسته‌ رێكبه‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وتن ئه‌وا خۆى كاندیدى ئاماده‌یه‌ و به‌ په‌رله‌مانى ده‌دات.

له‌ راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌، تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتنى پارتى و یه‌كێتى نییه‌ و سوودانیش ده‌خوازێ تا 20ى ئه‌م مانگه‌ ئه‌م دوو پۆسته‌ یه‌كلایى بكرێنه‌وه‌. غیاس سورچى به‌رپرس له‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌وان خوازیارى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ن بۆ ئه‌مه‌یش كاندیدى خۆیان به‌ سوودانى داوه‌.

له‌ 27ى مانگى رابردوو په‌رله‌مان متمانه‌ى به‌ حكومه‌تى سوودانى دا، كه‌ دوو وه‌زاره‌ت له‌ كۆى 21 به‌ كورد درا، ئه‌وانیش وه‌زاره‌تى داد بۆ یه‌كێتى و ده‌ره‌وه‌ بۆ پارتى بوو، ئێستایش وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ژینگه‌ ماون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین