کاریگەری قۆناغی هەرزەکاری لەسەر داهاتووی مرۆڤ تەوەر

دکتۆرفەهمی عەلی :

بە گوێرەی زانستی دەروونزانی گەشەیی (علم النفس التطورى) قۆناغی هەرزەکاری (ئەدۆلیسێنس) دادەنرێت بە یەکێک لە قۆناغە ڕاگوزەرییە بنچینەییەکان لە بونیاتی داهاتووی کەسێتیی مرۆڤدا، لە هەموو ڕەهەندەکانی ژیانیدا، بیرکردنەوە، ڕەفتار، کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئاینی و هتد.

توێژینەوەکانی زانستی دەروونپزیشکی ئەوەیان دەرخستووە، کە ئەو هەرزەکارانەی جۆرە حاڵەتێکی دەروونییان هەیە وەکو ( Conduct and Oppositional Defiant Disorder) ئەوا ڕێژەیەکی بەرچاویان لە کاتی گەورەییاندا تووشی نەخۆشییەکی دەروونیی کەسێتی دەبن کە پێی دەوترێت نەخۆشیی کەسێتیی دژەکۆمەڵایەتی (Antisocial Personality Disorder).

ئەم قۆناغە دەتوانین بڵێین مرۆڤ تیایدا بە ئاسانی دەکەوێتە ژێر کاریگەریی سۆزدارییەوە و وەکو موگناتیس وەهایە و زۆر شت لە خۆی دەئاڵێنێت و هەڵی دەگرێت بۆ قۆناغەکانی دواتری ژیانی.

بە پێی ڕاڤەی قوتابخانەکەی فرۆید بۆ دەروونشیکاری: زۆربەی بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانی مرۆڤی پێگەیشتوو بەرهەمی ئەم تەمەنی منداڵی و هەرزەکارییەیە. سڕینەوە یان لەبیرکردنی ئەو بیروبۆچوون و ڕەفتارانەی، کە لە هەرزەکاریدا مرۆڤ وەدەستیان دەخات هەندێکجار لە گەورەییدا دەبێتە کارێکی قورس و لە هەندێ حاڵەتیشدا ئەستەمە. زۆر نووسەری جیهانی یان سەرکردە و کەسی بەناوبانگی جیهانی حاڵەتی دەروونییان هەیە و بە بەرهەمەکانیاندا یان لە ڕێی هەڵسوکەوتیانەوە دەتوانرێت هەستی پێ بکرێت بۆ نموونە نیچە، ئەلبێرت کامۆ، ئەدۆڵف هیتلەر، ڤاندام و زۆریتر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە