سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی لوكسه‌مبۆرگ ده‌كات کوردستانی
سەبارەت بە بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی رێخكراوی تیرۆرستی داعش دژ بە ئێزدییەكان مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، "به‌گه‌رمی پێشوازی له‌و بڕیارە دەکەم، ئه‌مه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ زێدی باب و باپیرانیان."

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (11/تشرینی دووه‌م/ 2022)، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لاپەڕەی تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگەیاند، "دوێنێ پەرلەمانی لوکسەمبۆرگ تاوانەکانی داعشی دژ بە ئێزدییەکان بە جینۆساید ناساند، به‌گه‌رمی پێشوازی له‌و بڕیارە دەکەم".

لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "ئەم بڕیاره‌ یارمەتیدەرە بۆ هێنانەدی هەستێکی گەورەتری لێپرسینەوە بۆ کۆمەڵگه‌یەک، کە ئارەزووی ئاسایش و گەڕانەوە بۆ نیشتمانی باوباپیرانیان دەکه‌ن".

پێنجشەممەی رابردوو، رێکخراوی یەزدا بۆ مافه‌كانی ئێزدی، راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، پەرلەمانی لوکسەمبورگ بە فەرمی تاوانه‌كانی داعشی دژ به‌ ئێزدییه‌كان به‌ جینۆسایدناساند.

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، په‌رله‌مانی لوكسه‌مبۆرگ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو نۆی تشرینی دووەمی (2022) به‌فه‌رمی تاوانه‌كانی داعشی دژ به‌ ئێزدییه‌كان به‌ جینۆسایدناساند، كه‌ بە کۆی دەنگ تێپەڕبوو.

رۆژی سێی مانگی ئابی (2014) تیرۆریستانی داعش ھێرشیانکردە سەر قەزای شنگال ژمارەیەکی زۆری کوردی ئێزدی کوژران و برینداربوون، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری دیکەیش ئاوارەبوون و ناوچه‌كانیان وێرانكران، جگەوەش سەدان كەسیدیكەیان رفێندران کە تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیەکی زۆریان نادیارە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین