لە نێوان خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى و هێزە ئەمنییەکان ئاڵۆزى روویدا کوردستانی
دواى ئەوەى جارێکى ترى خوێندکارانى سلێمانى لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی خۆپێشاندانیان کرد بۆ خەرجکردنى دەرماڵەکانیان، گرژى و ئاڵۆزى دروست بوو لە نێوان هێزەکانى ئەمنییەکانى و خوێندکارانى ئەو زانکۆیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/تشرینى دووەم/2022) ماوەى چەند ڕۆژێکە خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن بۆ وەرگرتنى دەرماڵەکانیان و کەمکردنەوەى کرێى خوێندنی پاراڵێڵ، دواى ئەوەى چوونە بەردەم بەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی گرژى دروستبوو و هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا.

ئەگەرچى تاوەکو ئێستا ڕانەگەیێندراوە هیچ خوێندکارێک زیانى بەرکەوتووە، بەڵام  ماوەى چەند ڕۆژێکە بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەچنە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، لەگەڵ ئەوەى ساڵى نوێى خوێندن دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا دەرماڵەیان وەرنەگرتووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین