کارپێکردنی کچانی خوار تەمەنی یاسایی لە یانە شەوانەکانی عێراق زیادیکردووە دیمانە و راپۆرت

ئا: هێما جەبار

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی جیهانی، کارپێکردنی کچانی خوار تەمەن 16 ساڵ لە یانە شەوانەکانی عێراق بەم دواییانە روو لە زیادبوونە، زۆرێک لە گەندەڵکاران و لەشفرۆشان بۆ باشترکردنی باری دارایی خۆیان کچان ناچار دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە نەشیاوانە.

ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیوم) بڵاویکردۆتەوە، بە پێى ڕاپۆرتى ئاژانسێکی جیهانی دەرکەوتووە، زۆرێک لە بەڕێوەبەری یانەشەوانەکان بۆ باشترکردنی باری دارایی خۆیان، بازرگانی سێکسی بە کچان دەکەن و ناچاریان دەکەن کە خۆیان رادەستی پیاوانی دەوڵەمەند و دەسەڵاتدار بکەن تا لە بەرانبەر قازانجی خۆیان وەربگرن.

ئیبتیسام شەمری چالاکوانێکی مافی ژنانە لەو بارەیەوە دەڵێت، "رۆژانە ئەو کچانەی لە یانەشەوانەکان کاردەکەن سەردانمان دەکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی ئەو توندوتیژیە جەستەییانە و سوکایەتییانەی کە لەو شوێنانە بەرانبەریان دەکرێت". هەروەها دەشڵێت، "کچ هەبووە تەنها لەبەر جوانییەکەی لەشفرۆشی پێکراوە هەر ئەمەیش وایکردووە تووشی پەیوەندی ناتەندروست ببێتەوە".

ئەو چالاکوانە ئاماژە بەوەشدەکات، "نەبوونی چاودێری حکومەت وایکردووە خاوەن یانەکان بە ئارەزووی خۆیان بازرگانی بە منداڵانی خوار تەمەنی یاساییەوە بکەن، دەبێت یاسای عێراقی جەخت لەسەر قەدەغەکردنی دامەزراندنی کچانی خوار تەمەن 16 ساڵی لە کافێ و یانەشەوانەکاندا بکات".

گەنجێکی عێراقی بەناوی ئەحمەد ئەلتەمیمی دەڵێت، "لە هەموو یانە شەوانەکانی عێراقدا کچانی خوار تەمەن 18 ساڵی تێدا کاردەکەن کە زۆربەیان هەڵاتوون لە ماڵەوە لە دایک و باوکیان دابڕاون بەهۆی خراپی دارایی خۆیان ناچارن ئەو سوکایەتیانە قبوڵ بکەن".

ئەلتەمیمی باسی لەوەشکردووە، زۆرێک لە ژنە گەورە دەڵاڵەکان کچە هەڵهاتوو ونبووەکان لە بەغدا بە بڕە پارەیەکی دیاریکراو لە پارکەکانی یاریکردن رادەستی پیاوان دەکەن و بازرگانی سێکسیان پێوەدەکەن.

دەرکەوتووە لە عێراق رێژەی کارکردنی منداڵان %2ە دەکاتە نزیکەی 800 هەزار منداڵ، هەر بە پێی یاسای کاری ساڵی 2015 رێگری کردووە لە کارکردنی منداڵان لە خوار  15ساڵی، هەروەها کارکردنی منداڵان لە تەمەنی 15 تا 18 ساڵیش سنووردارکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین