دەوام لە زانکۆى سلێمانى و کۆیە وەستێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

دەوامى خوێندکاران لە دوو زانکۆى هەرێمى کوردستان ڕادەگیرێت و نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەڵێت، ڕاگرتنى دەوام چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (24/تشرینى دووەم/2022) دواى ڕاگرتنى دەوام لە زانکۆى کۆیە بە هۆى بۆردوومانەکانى ئێران، زانکۆى سلێمانیش بە هۆى خۆپیشاندان و بایکۆتى قوتابیان دەوامى خوێندنى ڕاگرت.

ئەحمەد محەممەد، مامۆستای زانکۆی سلێمانی و بە رووداوی ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی زانکۆى سلیمانى بڕیاری راگرتنی خوێندنی داوە تا کاتێکى نادیار، دەوام دەستپێناکاتەوە.

هۆکارى ڕاگرتنى دەوام بە وتەى نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران، بە هۆى خۆپیشاندانەکانى خوێندکارانەوەیە.

ئەم بڕیارەى زانکۆى سلێمانى لە کاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێکە خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە بۆ خەرجکردنى دەرماڵەکانیان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین