بۆ ماوەى سێ ڕۆژ شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سبەى شەپۆلێکى بارانبارین دەگرێتەوە و دەشڵێت، پێشبینى دەکرێ تا ڕۆژى پێنجشەممە بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/تشرینى دووەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "سبەى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکی باران بارین کە کاریگەرى دوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست و دەریای سوورە،کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بارانبارینە تاوەکو رۆژى پێنج شەممە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت، کەشى ناوچەکەمان بۆ ماوەى دوو رۆژ ناسەقامگیر دەبێت تاوەکو ڕۆژى پێنجشەممە."

کەشناسى هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، سەرەتا بارانبارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، "پاشان کاریگەرى باران بارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر تەواوى ناوچەکەمان ، ئاستى دابارین مامناوەند دەبێت و لە هەندێ ناوچەش بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەندی کات لێزمە باران دەبێت."

ئەوەش هاتووە، شەپۆلى بارانبارینەکە "شەوى پێنجشەم لەسەر هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت و رۆژى هەینى کۆتاى دێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین