دژەتیرۆرى کوردستان: لە هێرشەکانى تورکیا (32) چەکدارى یەپەگە و پەکەکە کوژراون کوردستانی

نوچەنێت:

دژە تیرۆرى کوردستان، لەبارەى هێرشە ئاسمانییەکانى سوپاى تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانى یەپەگە و پەکەکە لە ڕۆژئاوا و باشوورى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "تا ئێستا دەیان چەکدار کوژراون و بریندار بوون."

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/تشرینى دووەم/2022) دژە تیرۆرى کوردستان ڕایگەیاند، "سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر چەکدارانی یەپەگە و پەکەکە دەست پێ کرد و تا ئێستا دەیان چەکدار کوژراون و بریندار بوون."

دژە تیرۆرى کوردستان ئاشکراى دەکات، "لە ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە لە باشووری کوردستان و یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەیان چەکدار کوژراون و بریندار بوون."

هاوکات بەپێى زانیارییەکانى دژەتیرۆرى کوردستان، هێرشەکانى تورکیا، "زیاتر لە 25 هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر بنکە و پێگەکانی چەکدارانی یەپەگە و پەکەکە لە سنووری حەسەکە و گوندەوارەکانی حەلەب و ڕەقە و کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان و، گوندەکانی قەزای ماوەت، بناری قەندیل، چیای کورتەک، چیای ئاسۆس و سنووری برادۆست ئەنجام داوە و تێیدا تا ئێستا 32 چەکداری یەپەگە و پەکەکە کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین