سه‌رۆكى هەرێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر کێشەکانى نێوان هەولێر – بەغدا لەگەڵ هەر یەک سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/تشرینى دووەم/2022) سەرۆکا یەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ د. عه‌بدولەتیف ڕه‌شید، سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، به‌ڕێز فایق زێدان سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى دیكه‌ى وڵات و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "له‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق، دۆخى وڵات و په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌، تاوتوێ ده‌كات."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین