سەفین دزەیى: هەرێمى کوردستان نابێتە پێگەیەکى مەترسیدار بۆسەر ئاسایشى وڵاتانى دەوروبەر کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ وەزیرى بەرگریى هۆڵەندا ڕاگەیاند، هۆڵەندا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردن و ڕاهێنانى هێزەکانى پێشمەرگە.

ئەمڕۆ سێشەممە (29/تشرینى دووەم/2022) سەفین دزەیى، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کایسا ئۆلۆنگریەن وەزیری بەرگریی هۆڵەندا کرد لە فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووەوە.

سەفین دزەیى، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەد ڕایگەیاند، "هاوکاری و پشتگیریی هۆڵەندا بەردەوام دەبن، ئەوان هەست بە ئەگەر و مەترسیی سەرهەڵدانەی گرووپی تیرۆریستی وەکوو داعش دەکەن، هەر بۆیەش بوون و پاڵپشتیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت."

سەبارەت هێرشەکانى ئێران بۆ سەر هەرێمى کوردستان سەفین دزەیى گووتیشى، "داوامان کرد هەرێمی کوردستان دوور بێت لە هەموو گرژییەک، پێویستە وڵاتان رێز لە سەروەری عێراق بگرن و هەوڵی چارەکردنی لەیەکتێنەگەیشتنەکان بە رێگەی گفتوگۆ بدەن."

جەختى لەوەشکردەوە، "هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک نەبووەتە پێگەیەکی مەترسیدار لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی دەوروبەر".

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لێدوانەکانى بەرپرسانى ئێرانى لەسەر هەرێمى کوردستان ڕەتیکردەوە و گوتى، "ئەو قسانە هیچ بنەمایەکی نییە، چونکە هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە ببێتە فاکتەرێکی سەقامگیر و رێگە بەخۆی نادات ببێتە پێگەیەک بۆ دژایەتیکردن یان ناسەقامگیری ئاسایشی وڵاتانی دیکە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین