سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەخت لە جێبەجێکردنى ڕێکەوتنى شەنگال دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ تونكێل بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ‏ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، "پەیوەندییەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، ‏دۆخی ناوچەكە بەگشتی، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، پەیوەندییەكانی عێراق و ‏هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ." تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى/کانوونى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، پێشوازی لە تۆبیاس تونكێل بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ‏ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێكی یاوەری كرد كە باڵیۆزی ‏ئەڵمانیا لە بەغدا و كونسولی گشتییان لە هەرێمی كوردستان یاوەری بوون.‏

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، "سوپاسی هاوكارییە سەربازی و مرۆیییەكانی ئەڵمانیاى بۆ ‏هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا كرد و پوختەیەكی دەربارەی دوا ‏سەردانی بۆ بەغدا و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق خستە ‏ڕوو.‏"

لە کۆبوونەوەکەدا تۆبیاس تونكێل باسی لە "ئامانج و به‌رنامه‌ى سەردانەكەی بۆ هەرێمی ‏كوردستان و ناوچەكە كرد و ویستی وڵاتەكەی لە بەردەوامیی هاوكارى و پشتگیرى ‏بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی هەولێر ـ ‏بەغدا، نیشان دا."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دۆخی ئەمنیی ناوچەكە بە گشتی، دۆخی ئاوارە و پەنابەران و ڕەخساندنی زەمینە ‏بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شەنگال، ‏لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو كه‌ تیایدا جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیى یارمه‌تیى مرۆییى ‏ئه‌ڵمانیا بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران دووپات كرایه‌وه‌.‏"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین