لە حاجیاوە کرێکارێک گیان لەدەست دەدا و سێى دیکەش بریندار دەبن کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى ئیدارەى راپەڕین ڕایگەیاند، بەهۆى رووخانى دیوارى خانووێک لە ناحیەى حاجیاوە، کرێکارێک گیانى لەدەستداوە و سێ کرێکارى دیکەش بریندار بوونە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى/کانوونى یەکەم/2022) لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕیندا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە (7ی کانوونی یەکەمی 2022) بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوەدراوە، لە ئەنجامی رووخانی دیواری خانووی هاووڵاتییەک، لە گەڕەکی دابانی قەزای حاجیاوا، کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون، کە سەرقاڵی کارکردن بوون.

پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە ئەنجامی رووداوەکەدا، کرێکارێک گیانی لەدەستداوە، بەناوی (ه،ح،ح) تەمەن 26 ساڵ، کە دانیشتوانی قەزای حاجیاوا بووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی، تەرمەکە رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە."

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، کرێکارەکان تەمەنیان لەنێوان (18) بۆ (33) ساڵیدایە و لە نەخۆشخانەی رانیە لەژێر چاودێری پزیشکیدان و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.

ئەو کرێکارەى گیانى لەدەستداوە، خەڵکى حاجیاوە و ماوەیەکە ژیانى هاوسەرگیرى پێکهێناوە و خاوەنى یەک منداڵە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین