سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ سه‌رۆكى هه‌نگاریا دەکات کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكى هه‌نگاریان كرد و بڕیاره‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ى نۆڤاك بۆ هه‌رێمى كوردستان دوو رۆژ بخایه‌نێ.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى كانوونى یه‌كه‌مى 2022 له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكى هه‌نگاریا كرد.

نۆڤاك یه‌كه‌م سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته‌ ده‌بێت كه‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و پێشتر هه‌نگاریا له‌ شه‌ڕى داعش هاوكاریى پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ كردووه‌.

بڕیاره‌ سه‌ردانه‌كه‌ى نۆڤاك بۆ هه‌رێمى كوردستان دوو رۆژ بخایه‌نێ و سبه‌یش له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌. 

نۆڤاك له‌ ساڵى 1977 له‌ دایكبووه‌ و له‌ ئایارى رابردوو وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك له‌ مێژووى هه‌نگاریا هه‌ڵبژێردرا
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین