پۆلیسى پەرلەمانى تورکیا عومەر گەرگەرلیئۆغڵوى دەستگیرکرد هەواڵ
وێڕاى ئەوەى ئەمەریکا هۆشداریى دابوو، تورکیا پەرلەمانتارەکەى پارتى هەدەپە دەستگیر دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتارى هەدەپە، دواى چەندین ڕۆژ دەرنەچوون لە پەرلەمانى تورکیا، لەلایەن پۆلیسى پەرلەمانى تورکیا دەستگیرکرا.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، لە ڕۆژى (17) مانگى ڕابردوو بە تۆمەتى بانگەشەکردن بۆ ڕێکخراوێکى تیرۆریستى، دواى دادگاییکردنى، پەرلەمانى تورکیا ئەندامیەتى لەو پەرلەمانتارەى هه‌ده‌په‌ سەندەوە.

دەستگیرکردنى گه‌رگه‌رلیئۆغڵو په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ لەکاتێکدا، هەفتەى ڕابردوو وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە بەیاننامەیەدا داواى لە تورکیا کرد، دەستهەڵگرێت لە لێسەندنەوەى ئەندامیەتى لە عومەر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو له‌ په‌رله‌مانى توركیا.

دادگا تورکیا ماوەى دوو ساڵ و نیو حكومى زیندانى بەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانەى هەدەپە چەسپاند، بەهۆى ئەوەى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ لە تویتەر نووسیبووى، ئەو هاووڵاتیانەى پەکەکە لە باكوورى عێراق كوشتنى، ئەگەر حكوومەتى توركیا هەوڵەكانى بۆ دەربازكردنیان بخستایە گەڕ، ئەگەرى دەربازكردنیان هەبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین