لە قەزاى خەبات لەسەر ڕاگرتنى ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر ڕاگرتنى شوێنى ئۆتۆمبێل لە گەراجێکى ناو بازاڕى قەزاى خەبات، دەمەقاڵى و شەڕ لە نێوان دوو هاوڵاتى دروست دەبێت، بەو هۆیەوە کەسێک کوژرێ.

ئەمڕۆ شەممە (17/کانوونى یەکەم/2022) پۆلیسى هەولێر روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "دوای ئاگادارکردنەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای خەبات، دەرکەوت کەوا هاوڵاتییەک بەناوی (ڕێباز حەیدەر رمچان)، تەمەن (22) ساڵ کوژراوە و هاوڵاتیەکی تر بەناوی (فەرهاد احمد)، تەمەن (45) ساڵ زامداربووە."

پۆلیسى هەولێر سەبارەت بە هۆکارى رووداوکە دەڵێت، "(فرهاد احمد) باری بۆ هاتووە و لەم کاتە ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم گەراجی ناوبراو وەستاوە و ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێلەکەی کردۆتەوە، کە ئۆتۆمبێلەکەی لابدات بە مەبەستی داگرتنی بارەکەی لەم نێوەندەدا لەگەڵ خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (ک. ش. چ) دەبێتە دەمەقاڵیان و بووەتە شەڕیان، تۆمەتبار چەکی دەرهێناوە و گوللـەی تەقاندوە، وە بەم هۆیەوە ئەم ڕووداوە ڕوویداوە."

ئەوەش لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، "دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی دەستگیر کردنی بکەری سەرەکی تاوانەکەیە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین