سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ سه‌رزه‌مینى فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پیرۆزبایى جەژنى کریسمس لە کریستیانەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق دەکات و دەڵێت، "هه‌موومان پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ بنیاتنانى ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان."

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (24/کانوونى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى کریسمس و یادى لە دایکبوونى حەزرەتى عیساى مەسیح (د.خ) لە پەیامێکدا پیرۆزبایى لە کریستیانەکان دەکات و دەڵێت، "دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ سه‌رزه‌مینى فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ و یه‌كترقبووڵكردن و ته‌بایى له‌نیوان هه‌موو پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانیدا ده‌مێنێته‌وه‌."

 

دەقى پەیامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بە بۆنەى جەژنى كریسمس:

یادى كریسمس، جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح، سڵاوى خواى لێ بێت، به‌ گه‌رمى له‌ هه‌موو خوشك و برایانى مه‌سیحى له‌ كوردستان، عێراق و ته‌واوى جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى جه‌ژنێكى پڕ له‌ شادى و كامه‌رانییان بۆ ده‌خوازم. هیوادارم جه‌ژن له‌ كه‌ش و دۆخێكى ئارامدا بكه‌نه‌وه‌ و پشوویه‌كى خۆش به‌سه‌ر به‌رن.

له‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ لانه‌ و سه‌رزه‌مینى فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى و ته‌بایى له‌نیوان هه‌موو پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانیدا ده‌مێنێته‌وه‌. له‌گه‌ڵ خوشك و برایانى مه‌سیحیمان و ته‌واوى پێكهاته‌كان، هه‌موومان پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ بنیاتنانى ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان، بۆ وڵاتێك كه‌ ماف و ئازادى بۆ هه‌موو هاووڵاتییانى له‌ هه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن، بپارێزێت.

جه‌ژنى له‌دایكبوونى مه‌سیح له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خێر و خۆشى و ئاشتى بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى بگه‌ڕێته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان

24/12/2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین