ده‌بێت عێراق زیاتر له‌ سێ ملیۆن تۆن گه‌نم هاورده‌ بكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئابووریناسێك ئاشكراى ده‌كات رێژه‌ى گه‌نمى عێراق له‌ ساڵی 2022 به‌ به‌راورد به‌ ساڵێك پێشتر به‌ رێژه‌ى 35% كه‌مى كردووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ رێژه‌ى 60%ى پێداویستییه‌كه‌ى هاورده‌ بكات كه‌ زیاتر له‌ سێ ملیۆن تۆن ده‌كات

مه‌نار عوبه‌یدى ئابووریناس ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پێنجى كانوونى دووه‌مى 2023 له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "كۆى به‌رهه‌مى گه‌نم له‌ ساڵى 2022 دوو ملیۆن و 700 هه‌زار تۆن بووه‌، به‌ به‌روارد به‌ 2021 به‌رهه‌مى گه‌نم كه‌مى كردووه‌، چونكه‌ ئه‌و كات چوار ملیۆن و 200 هه‌زار تۆن بوو" 

ئه‌و ئابووریناسه‌ ده‌شڵێ، "بۆیه‌ به‌رهه‌مى گه‌نم به‌ رێژه‌ى 35% دابه‌زیوه‌، زۆرترین دابه‌زینیش له‌ شارى دیاله‌ بووه‌ كه‌ به‌ رێژه‌ى 87% دابه‌زیوه‌ و به‌رهه‌مه‌كه‌ى ته‌نیا 52 هه‌زار تۆن بووه‌، له‌دواى ئه‌ویش شارى واسته‌ كه‌ به‌ رێژه‌ى 57% به‌رهه‌مى گه‌نمى دابه‌زیوه‌".

مه‌نار عوبه‌یدى باس له‌وه‌یش ده‌كات عێراق بۆ به‌كاربردن پێویست به‌ شه‌ش ملیۆن تۆن گه‌نم هه‌یه‌، بۆیه‌ ئێستا ده‌بێت به‌ رێژه‌ى 60% ى ئه‌و پێویستییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین