حه‌وت ملیۆن و 460 هه‌زار ئۆتۆمبیلى تایبه‌ت له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق رایگه‌یاند، حه‌وت ملیۆن و460 هه‌زار ئۆتۆمبیلى تایبه‌ت له‌ عێراق تۆماركراوه‌، به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پێنجى كانوونى دووه‌مى 2023 وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ى ئۆتۆمبیلى تایبه‌تى تۆماركراو له‌ عێراق له‌ ساڵى 2021 به‌ رێژه‌ى 6% به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ئێستا حه‌وت ملیۆن و 460 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ عێراق هه‌یه‌ و پێشتر حه‌وت ملیۆن و 27 هه‌زار ئۆتۆمبیل بوو. ده‌شڵێ،  "ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ى ژماره‌ى كاتیان به‌ستووه‌ ژماره‌یان 345 هه‌زار ئۆتۆمبیله‌".

پێشتر رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ره‌خنه‌یان له‌ زۆرى ژماره‌یان ئۆتۆمبیله‌كانى عێراق گرتووه‌ و داوایان كردووه‌ له‌ برى رێگه‌دان به‌ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبیل به‌ ژماره‌یه‌كى زۆر، هۆكاره‌كانى ترى گواستنه‌وه‌ى گشتى چاكتر بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین