شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغدایە و داوای (29) ترلیۆن دینار دەکات
نوچە نێت:
ڕۆژی چوارشەممە (9/9/2026) شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بودجەی فیدراڵ لە کۆبوونەوەکانی بەردەوامە، سەبارەت بە داواکارییەکانی هەرێمیش بە گوێرەی زانیارییەکان بۆ بودجەی ساڵی (2027) داوای (29) ترلیۆن کراوە، لەو ژمارەیە زیاتر (11) ترلیۆن بۆ مووچە داواکراوە، بۆ بودجەی وەبەرهێنانیش داوای پێنج ترلیۆن کراوە. لەبارەی دامەزراندنیشەوە شاندی هەرێم داوای نزیکی (24) هەزار پلەی دامەزراندنی کردووە واتە دامەزراندنی نوێ، داوای بەهەمیشەییکردنی (59) هەزار گرێبەستیش کراوە لە بودجەی (2027).
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دوای زیاتر لە مانگێک لە گفتوگۆی چڕ و خەمڵاندنی هەمەلایەنەی داهات و خەرجییەکان، کۆتاییهاتنی پرۆسەی ئامادەکردنی پشکی هەرێمی کوردستانی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی (2027) ڕاگەیاند و پڕۆژەکەی بە هەردوو شێوازی کاخەزی و ئەلیکترۆنی رەوانەی بەغدا کرد، کە تێیدا داوای، دابینکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کەمئەندامانی سەنگەر، زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کراوە و هەروەها دابینکردنی مووچە بۆ خێزانی کەمدەرامەت و هاوتاکردنی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان لەگەڵ بەغدا داوا کراوە و لەگەڵ دابینکردنی خەرجییەکانی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزرەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیستی داواکارییەکاندا داوای، جێگیرکردنی مافی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە بۆ چەندین ساڵ بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوو کراوە، هەروەها هاوتاکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق و وەرگرتنی سەرجەم شایستە داراییەکانی پێشویان، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment