سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ئەمڕۆ سەردانى بەسڕە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە رێوڕەسمى دەستپێکردنى پاڵەوانێتیى کەنداو (25) بەسڕە بەشدار دەبێت، کە تێیدا ئەمڕۆ بە فەرمى پاڵەوانیێتیەکە بە فەرمى دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (شەشى/کانوونى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەگاتە پارێزگاى بەسڕە، بە مەبەستى بەشداریکردن لە رێوەڕەسمى دەستپێكردنی پاڵەوانێتیى کەنداو (25) لەو پارێزگایە. 

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ئەمڕۆ یەکێک دەبێت لەو سەرۆکانەى بەشدارى لە لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی پاڵەوانێتیى کەنداو 25 لە بەسرە دەکات، هاوکات وا بڕیارە چەندین بەرپرس و سەرکردەى عێراق ە وڵاتانى عەرەبى بەشدارى دەکات.

عێراق دواى (44) ساڵ بۆ جارى دووەم میواندارى پاڵەوانێتیى جامى کەنداو دەکات، کاتێ لە (1979) بۆ یەکەمجار میواندارى ئەو پاڵەوانییەتییەى لە بەغدا کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین