ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتیان لە دیاربەکر دەستگیردەکرێن هەواڵ

نوچەنێت:

لە ئاهەنگى نەورۆز لە دیاربەکر، هێزە ئەمنییەکانى تورکیا بە تۆمەتى بانگەشەکردن بۆ ڕێکخراوێکى سیاسى نایاسایى زیاتربە سەدان کەس دەستگیر دەکەن.

بەپێى ڕاپۆرتێکى کوردستان 24، لە ماوەى ئاهەنگەکانى نەورۆز، هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە دیاربەکر، ھەڵیان كوتایە سەر (32) ماڵ و (21) هاووڵاتییان ن دەستگیر كردووە و بەدوای (11) هاووڵاتى دیكەش دا دەگەڕێن، بۆ ئەوەی دەستگیریان بكەن.

هەروەها دەشڵێت، لە رۆژی یەكەمی نەورۆزیش (81) كەس لە دیاربەكر دەستبەسەر كران، دوای لێكۆڵینەوە ئازاد كراون، هەروەها لە یەكەم رۆژی نەورۆزەوە تائێستا لە دیاربەكر (44) كەس خراونەتە زیندانەوە.

بەپێى مێدیاکانى تورکیا، حکوومەتى تورکیا بە نیازە لێپێچینەوە لە مەتحەد ساندار هاوسەرۆکى هەدەپە بکات بە سانجار ھاوسەرۆكی ھەدەپە بكات بە تۆمەتی قسەکردن دژی حكومەت قسەی كردووە. 

جێگاى وەبیرهێناوەیە، هەر دوێنێ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بە تۆمەتی سوکایەتییکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ماوەى (3) ساڵ و شەش مانگ زیندانیی بەسەردا سەپا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین