سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی: گەیشتینە هەستیارترین قۆناغ هەواڵ

نوچەنێت

نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا رایگەیاند، "گەیشتینە هەستیارترین قۆناغ، گوێگرتن لە کۆبوونەوەکانی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی کۆتایی پێهات، پێویستە ئەندامان ڕاپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی پێشکەش بە پەرلەمان بکەن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/12/4) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ چارەسەری پرسی کورد و چەکدانانی پەکەکە بۆ جاری (19)ـەهەمین کۆبووەوە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەو کۆبوونەوەیە رایگەیاند، قۆناغی سەرەتای و گوێگرتن سەبارەت بە پرۆسەی تورکیایەکی دور لە تیرۆر کۆتایی هات، ئێستا پێمانناوە هەستیارترین قۆناغ ئەویش ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمسیۆنە و پێشکەشکردنی بە پەرلەمانی تورکیایە.

نوعمان کورتوڵموش باسی لەوەش کرد، "لەم پرۆسەیەدا بەهیچ جۆرێک هیچ سەودایەک نەکراوە، پێویستە هەموو لایەک خۆی لە قسەی تێکدەر بەدووربگرێت، ڕەنگە ئێمە جیاوازبین لە ڕووی سیاسی و بۆچوونەکانمان، بەڵام دەبێت ئامانجێکی هاوبەشمان هەبێت و چەکەکان لەناوببەین و چیتر دایکان نەگرین و پرۆسەکە وەک ئامرازێکی سیاسی بەکارنەهێنین."

سەبارەت بە سەردانی ئەندامانی کۆمسیۆن بۆ دورگەی ئیمراڵی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، "بەم سەردانە کارەکانی کۆمسیۆن کۆتایی هات، هیواخوازم ئەو ڕاپۆرتەی پێشکەش بە پەرلەمانی دەکەین ببێتە بونیاتنانی تورکیایەکی دوو لە تیرۆر، پرۆسەی کۆمسیۆن پرۆسەیەکی مێژووییە ئاستێکی چارەنوسسازی هەبوو وە توانی ئەرکەکانی خۆی بە سەرکەوتووی جێبەجێ بکات."

جێگەی ئاماژە پێدانە، پرۆسەی ئاشتی لەدوای دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلی و بانگەوازەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستی پێکرد، بۆ بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکە کۆمسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا بە بەشداری ئەندامانی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا پێکهێنرا. لە ئێستادا کۆبوونەوەکانی کۆمسیۆن کۆتایی هات لەدوای سەردانی ئەندامان بۆ ئیمراڵی ڕاپۆرتی کۆتایی لەلایەن ئەندامانی کۆمسیۆن پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا دەکرێت و لەم ڕێگەیەوە چاوەروان دەکرێت سەبارەت بە ئەندامانی پەکەکە پرۆژە یاسایەکی تایبەت دەربکرێت.     

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین