سەرۆک بارزانى: د. فەریاد فازڵ ڕۆلێکی گرنگیان لە پێشخستنی زمانی کوردیدا هەبووە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى پیرۆزبایى لە لە دکتۆر فەریاد فازیل دەکات بۆ بەدەستهێنانی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی ئەڵمانیا و ڕۆڵیان گرنگیان "لە پێشخستنی زمان و ئەدەبی کوردیدا" بەرزدەنرخێنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (15/کانوونى دووەم/2023) سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە مامۆستای زمان، ئەدەب و مێژووی کورد و دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیتوتی خوێندنی کوردی لە بەرلین، دکتۆر فەریاد فازیل کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى لە دیدارەکەدا، "سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە دکتۆر فەریاد فازیل کرد بۆ بەدەستهێنانی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی ئەڵمانیا کە لەلایەن سەرۆککۆماری ئەڵمانیاوە پێیبەخشراوە و پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵ ماندووبوون و نووسینی ئەو بەرهەمە زانستیانەی کە ڕۆلێکی گرنگیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەبی کوردیدا هەبووە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست."

هاوکات دکتۆر فەریاد فازیل سوپاسی پشتگیرییەکانی سەرۆک بارزانی کرد و ڕایگەیاند "کە ئەو خەڵاتەی پێشکەشی کراوە پێشکەش بە گەلی کورد دەکا و داواشی کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان بایەخی زیاتر بە زمان و ئەدەبی کوردی و پاراستن و پێشخستنی بدا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین