سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هونەرمەند عومەر چاوشین ته‌مه‌نێكى به‌ خزمه‌تكردنى شانۆى ‏كوردى به‌خشى کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەرەخۆشى لە بنەماڵەى هونەرمەند عومەر چاوشین دەکات و دەڵێت، "ته‌مه‌نێكى به‌ خزمه‌تكردنى هونه‌رى دراما و شانۆى ‏كوردى به‌خشى."

ئەمڕۆ دووشەممە (16/کانوونى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەبۆنەى کۆچى دواییکردنى هونەرمەند عومەر چاوشین لە پەیامێکى سەرەخۆشى بۆ بنەماڵەکەى ڕایگەیاند، "هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین، ته‌مه‌نێكى به‌ خزمه‌تكردنى هونه‌رى دراما و شانۆى ‏كوردى به‌خشى و به‌ كار و به‌رهه‌مه‌ جوانه‌كانى، هه‌میشه‌ یادى به‌ زیندوویى ‏ده‌مێنێته‌وه‌.‏"

 

دەقى پرسەنامەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى،‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: ‌‏

بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى ‏قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارو هاوڕێیانى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى ‏سلێمانى و كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له‌ خواى مه‌زن ‏داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و ‏دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.‏

هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین، ته‌مه‌نێكى به‌ خزمه‌تكردنى هونه‌رى دراما و شانۆى ‏كوردى به‌خشى و به‌ كار و به‌رهه‌مه‌ جوانه‌كانى، هه‌میشه‌ یادى به‌ زیندوویى ‏ده‌مێنێته‌وه‌. یادى به‌ خێر و گیانى شاد بێت.‏

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/1/16

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین