بەرپرسى هەواڵگرى توركيا سەردانى سوودان دەكات تورکیە

نوچەنێت

هان فيدان، سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى توركيا (ميت) بە سەردانێكى لەناكاو گەيشتە سوودان و لەگەڵ عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆكى ئەنجوومەنى سەرۆكايەتى و محەمەد حەمدان دەقلۆ، جێگرى سەرۆكى ئەنجوومەنى سەرۆكايەتى و ئەحمەد ئيبراهيم موفەزڵ، سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى ئەو وڵاتە كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوە بەرپرسانى سوودان داواى پاڵپشتيان لە توركيا كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (17/ كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە ئەنجوومەنى سەرۆكايەتى سوودان سەبارەت ناوەڕۆكى كۆبوونەوەى هاكان فيدان لەگەڵ عبدولفەتاح رايگەياند، "كۆبوونەوە پەيوەستە بە پەيوەندى بەهێز و مێژوويى توركيا، سەرۆكى ئەنجوومەنى سەرۆكايەتى جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە دەخوازين پەيوەندييەكانى نێوان هەردوو وڵات لەسەر هەموو ئاستەكان بەهێز بێت."

لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووە، سەرۆكى ئەنجوومەنى سەرۆكايەتى باسى لە گرنگى بەهێزكردنى پەيوەندييەكان ئەنقەرە و خەرتوم كردووە كە خزمەت بە بەرژەوەندى هەردوو وڵات دەكات، ئەو پەيوەندييشى بە ستراتيژيەتێكى هەتا هەتاى ناوبرداووە و سوودان بە بەياخەوە سەيرى دەكات.

بەگوێرەى ئەو راگەيێندراوە لەو كۆبوونەوە عەبدولفەتاح بورهان داواى هاوكارى و هەماهەنگى نێوان هەردوو وڵاتى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى بۆ دۆسيە گرنگە هاوبەشەكانى كردووە.

لە لايەكى ترەوە هاكان فيدان لەسەر ئەو كۆبوونەوە ئاماژەى بەوە كردووە، كۆبوونەوەيەكى بەرهەمداربووە، جەختيشى لەسەر ئەوە كردۆتەوە هەردوولا گەيشتونەتە ئاستى هاوئاهەنگى و هاوكارى نێوانيان بۆ ئامانجەكانى هەردوو و ئەو پرسانەى جێگەى بايەخيانە.

سەبارەت بە هەڵوێستى توركياش سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى توركيا پاڵپشتى وڵاتەكەى بۆ رێككەوتنى نێوان باڵى سەربازى و هێزە مەدەنييەكانى ئەو وڵاتە دەربڕيووە، ئامادەيى ئەنقەرەى بۆ پێشكەشكردنى پاڵپشتى بۆ سەقامگيرى خەرتووم نيشان داوە.

بەهۆى كۆمەڵێك رێككەوتن لەسەردەمى دەسەڵاتى پێشووى سوودان پەيوەندييەكانى هەردوو وڵات بەرەو ئاڵۆزى چووە، پێشتريش بەرپرسانى باڵاى سوودان سەردانى توركيايان كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین